ڕۆژەڤ

– لەسەر قەڵای کەرکوک بە ئامادەبوونی حزبە کوردییەکان ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.

– لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ بەهاوکاری ماڵی کەلەپوری و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، ئاهەنگی نەورۆز لەگردی حوسنی ساز دەکرێت، کۆمەڵێک چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت کاتژمێر ۳ ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات.

– لە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە لە گوندی عەبابەیلێ و جەلیلە جەژنی نەورۆز بەرز ڕادەگیرێت.

– بەبۆنەی هاتنی نەورۆز لەسەر قەڵای شێروانە لە کەلار و لە کاتژمێر ٤ بە بەشداری هونەرمەندان و تیپی هەڵپەڕکێی کرماشان جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکرێت و لە کاتژمێر ٣ لە دەروازەی کفری و لە خانەقین و لە خورماتوش بە هەمان شێوە.

– ئەمڕۆ لە قەندیل ئامادەکارى بۆ ئاهەنگى نەورۆز دەکرێت.

لەسلێمانى لە هەریەکە لە مامە یارە، سەهۆڵەکە، هەوارى شار و بنارى گۆیژە ئاهەنگى نەورۆز ساز دەکرێت.

– لە باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان و وڵاتانى جیهان ئاهەنگى نەورۆز بەڕێوە دەچێت.

– پەرلەمانى عێراق ڕۆژى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى دیاریکرد.

– ڕێککەوتنى نێوان عێراق و ئێران لەبارەى دۆخى ئەمنى سنورەکانەوە.

– چەند ڕۆژێک بەسەر ڕووداوى کەوتنە خوارەوەى دوو هێلیکۆپتەر لە سنورى دهۆک تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا تەرمى قوربانیەکان ڕادەستى کەسوکاریان نەکراوەتەوە.

 

 

 

Comments are closed.