پەرلەمانی عێراقی ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی دیاریكرد و یاسای هەڵبژاردنەكەیش هەموار دەكات.

پەرلەمانی عێرق لە دانیشتنی کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆیدا، دەنگی لەسەر ماددەی ١٥ و ١٦ی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا، بەگوێرەی ماددەی ١٥ی یاساکە ٣٢٠ کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی یاساكە، مەسیحی پێنج کورسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا،هەولێر، دهۆک  و نەینەوا بەردەكەوێت و سابیئەی مەندائی یەک کورسی لەپارێزگای بەغدا، کوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەک کورسی، شەبەک یەک کورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی هەموارەکە، ئەو پارێزگایانەی کۆتاکانیان بەسەردا دابەشکراوە بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.

هەروەها پەرلەمان دەنگی لەسەر ماددەی ١٦ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، ئەویش جیاکردنەوەی دەنگەکانە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەدەست، واتە لە هەمان وێستگەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەستیش ئەنجامدەدەرێت.

س.س

 

Comments are closed.