ڕەخنەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر حەلبووسی توندتر دەبنەوە

سەرۆكی سەنتەری ڕافد بۆ لێكۆڵینەوە ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەكان ڕەخنە لە كارەكانی حەلبوسی دەگرن، لە هەوڵەكانی بۆ قۆرخكردنی دەسەڵاتی پەرلەمان و بڕیاردان بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانتاران.

عەباس جبوری، سەرۆكی سەنتەری ڕافد بۆ لێكۆڵینەوە بەمیدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، لایەنە سیاسییەكان ڕەخنە لە كارەكانی حەلبوسی دەگرن، لە هەوڵەكانی بۆ قۆرخكردنی دەسەڵاتی پەرلەمان و بڕیاردان بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانتاران.

ئاماژە بەوەشكرد، هەڵسوكەوتی حەلبوسی بە گواستنەوەی ئەندامێكی كارا لە لیژنەی دەستەی دەستپاكی پەرلەمانەوە بۆ لیژنەیەكی تر بەو مانایەیە كە ئەوان نایانەوێت كار بكات، چونكە هەمووان تێوەگلاون لە ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی گەندەڵیدا، كە بریتیە لە دزینی پارەی عێراق و بەو هۆیەوە دەنگی ڕاستگۆ لە پەرلەمان یان ناچارە بێدەنگ بێت یان تا دەتوانێت هەوڵی گۆڕینی شوێنی خۆی لە لیژنەكانی پەرلەماندا بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەنی عێراق بڕیاریدا بە گوستنەوەی هادی سەلامی لە لیژنەی دەستپاكیەوە بۆ لیژنەی كشتوكاڵ و هۆڕەكان، كە شارازایان ئەو پەرلەمانتارە بەئەندامێكی چالاك و كارا وەسف دەكەن، بۆ ئاشكراكردنی دۆسێی گەندەڵی بەرپرسان و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات.

هـ.ئ

Comments are closed.