کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە دابارین بەشێوەی نمە باران و هەندێ کات تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدایە و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە، دەشڵێن، سبەى بارانى پچڕ پچڕ و هەندێ کات تاوە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى بارانبارین کەم دەبێتەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە پاشنیوەڕۆوە دابارینى باران بەشێوەی نمە باران و هەندێ کات وەک تاوە باران دەستپێدەکات، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدایە .
دەشڵێن، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا نمە بارانى کەمی پچرپچر دەبارێت و لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆدا نمە بارانی پچرپچر و هەندێ جار تاوە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى بارانبارین کەم دەبێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەى بەراورد بەئەمڕۆ پلەکانى گەرما سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
ئ.م
Comments are closed.