بەرپرسێکى هەواڵگرى پەدەکە کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ باندێکی ساختەکردنی تۆماری خانووبەرە لە پارێزگاکە، بەرپرسێکی هەواڵگری پەدەکە کوژرا و ئەفسەرێکیش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ بە میدیا عێراقیەکانى ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەی هێزە ئەمنیەکان لەگەڵ باندێکی ساختەکردنی تۆماری خانوبەرە لە ناوچەی کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری پارێزگاکەمان، بەرپرسێکی هەواڵگری کوژرا و ئەفسەرێکیش برینداربوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، لە ڕووداوەکەدا عەمید سەعد حیکمەت ئەتروشی، كە ئەفسەرێكی كوردە و بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوشارى موسڵ بووە کوژراوە.

ئ.م

Comments are closed.