لەسەر داوا‌و بانگهێشتی سەرۆکى ئەمریکا دەرهێنەری ناسراوی کورد”بەهمەن قوبادی” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردی لە کۆشکی سپی ده‌کات.
دەرهێنەرو سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی لەسەر بانگهێشتی فەرمی جۆ بایدێن سەرۆک کۆماری ئەمەریکا و “جیل بایدێن” هاوسه‌ری بایدن، وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی دیاری کورد، لە کۆشکی سپی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌وارییدا ده‌کات.
سینەماکاری بەئەزموونی کورد “بەهمەن قوبادی” له ڕێگای نامه‌یه‌کی فه‌رمییه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کورده‌واری بانگهێشتی فەرمی کۆشکی سپی کراوه، تاکوو ڕۆژی سێشه‌مه ٢١ی مارچی ٢٠٢٣ له‌م بۆنه پیرۆز‌ه‌دا به‌شداریی بکات.
بڕیار وایه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، چه‌ندین به‌رپرسی باڵا‌و سەرۆکی وڵاتی جیهان و کەسایەتییە ناودارەکانى جیهان بەشداری بکەن و بەهمەن قوبادیش وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی کورد ئامادە دەبێت.
هـ. ح
Comments are closed.