وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە پارێزگای دیالە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای دیالە بۆ بینینی دۆخی ئەمنی پارێزگاكە لە نزیكەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەبدول ئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای دیالە

لەڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، ئامانجی سەردانەكە بۆ بینینی دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی هێزە ئەمنییەكان و یەكەكان و دەزگاكانە بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای دیالە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕووداوێكی كوشتن و ڕفاندن لە پارێزگای دیالە ڕوویدا، هەروەها  دانیشتوانی پارێزگای دیالە هێزە ئەمنییەكانیان تۆمەتبار دەكەن، بەوەی كە ناتوانن ئاسایشی ناوچەكە بپاریزن، دواتر سودانی خۆی گەیشتە دیالە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆبویەوە و بڕیاریدا هێزێكی تایبەت ڕەوانەی پارێزگاكە بكات.

هـ.ئ

Comments are closed.