داوا دەکرێت لە ڕۆژانی گەشتکردندا هاوڵاتیان ئاگاداری ئەم سێ حاڵەتە بن

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، داواکارم هاوڵاتیان لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەم سێ حاڵەتە بن، کە بریتین لە نەوت خواردنەوە لەلایەن منداڵانەوە، ئەو منداڵانەى نەخۆشى پاقلەیان هەیە بەدوو بگیرێن لە خواردنى یاپراخ و دەبێت شۆفێران ئاگادارى ژنانى دووگیان بن و بەخێرایی ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕن.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکى پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە نوسینێکدا داوا دەکات، کە هاوڵاتیان لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری سێ حاڵەت بن، کە دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەو سێ حاڵەتە ئەمانەن:-

یەکەم- خواردنەوەی نەوت لەلایەن منداڵانەوە.

دووەم- ئەو منداڵانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە لە خواردنی یاپراخ، کە پاقلەی تێدا بێت بەدور بگیرێن.

سێیەم- ئەو ژنانەی دووگیانن لە چونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران، تکایە ئەو کەسەی شۆفێری ئەکات ئەبێت زۆر ئارام و لەسەرخۆ بێت و هەروەها ژنانى دووگیان خۆی بە دوور بگرێت لە هەڵپەڕکێ، بەکارهێنانى پێڵاوی پاژنە بەرز،.

لە کۆتاى نوسینەکەیدا ئەو پزیشکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لە دایکبوون.

ئ.م

Comments are closed.