سەرۆكی چین گەیشتە ڕووسیا

كۆشكی كرێملین بڵاویكردوەتەوە، کەمێک بەر لە ئێستا سەرۆكی چین لەسەر بانگهێشتی ڕووسیا گەیشتە مۆسکۆ، دەشڵێن، سەرۆکى هەردوو وڵات چەندین ڕێکكەوتنی گرنگ واژۆ دەكەن و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و كاری هاوبەش دەکەن.

كۆشكی كرێملین لە ڕاگەیەندراوێدا بڵاویكردوەتەوە، شی جین پینگ، سەرۆكی كۆماری گەلی چین، لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا، کەمێک بەر لە ئێستا گەیشتە مۆسكۆ.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆکى هەردوو وڵات چەندین ڕێکكەوتنی گرنگ واژۆ دەكەن و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و كاری هاوبەش دەکەن.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی چین پشتڕاستی كردەوە، لە كاتی سەردانەكەی شی جین پینگ بۆ ڕووسیا، دانوستان و گفتوگۆ لەسەر ڕووبەڕوونەبوونەوەى مەترسیەکان دەکەن و ئەم سەردانە پاڵنەرێكی نوێ دەبێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و چین.

ئ.م

Comments are closed.