خشتەی فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرا

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٨٠ ملیۆن و ٩١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٣٠ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٨٠ ملیۆن و ٩١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٣٠ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٨٥١ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.