وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، له‌ ڕۆژانی پشوی نەورۆزدا دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، دەشڵێن، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆیە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له ‌ڕۆژانی پشووی نەورۆزدا دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

ئاماژەبەوەشکراوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆیە.

هاوکات، ڕۆژى ٧ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٢ ى ئەمساڵى بڵاوکردەوە.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام چەندین مانگە نزیکەى ١٠ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام حکومەت لەژێر فشارى موچەخۆراندا خشتەى موچە بڵاو دەکاتەوە.

ئ.م

Comments are closed.