یەکەمین فێستیڤاڵی نەورۆزی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

سلێمانی

لە چوارچێوەی ئاهەنگ و فێستیڤاڵەکانی نەورۆز و پێشوازیکردن ساڵی نوێی کوردیی، یەکەمین فێستیڤاڵی نەورۆز لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئادار، بە سازکردنی کۆنسێرت و چالاکی جیاواز، بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی کوردی و وەرزی بەهار، لە زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی نەورۆزی ٢٧٢٣ بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان وتاری سەرۆکی زانکۆ و وەزیری خوێندنی باڵا پێشکەشکرا، دواتر کۆنسێرتی هونەرمەند عەدنان کەریم بەڕێوەچوو، هەروەها نمایشی جل و بەرگی کوردی و کاری دەستی خوێندکارانی زانکۆ نمایشکران، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا بە مەراسیمێک مەشخەڵی نەورۆز داگیرسێندرا و ئاڵای هەرێمی کوردستان بەرزکرایەوە.

شایەنی باسە لە چوارچێوەی ئاهەنگ فێستیڤاڵەکانی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز، بڕیارە ئەم ئێوارەیە لە گردی مامەیارە، گۆیژە، هەواری شار و شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) مەشخەڵی نەورۆز دابگیرسێندرێت و ئاهەنگ سازبکرێت.

ش. ئـ

Comments are closed.