هەڵەبجە ئاگری نەورۆز كرایەوە

رۆژنیوز-هەڵەبجە

لەژێر دروشمی نەورۆز وەك جەژنێكی نەتەوەیی بۆ نوێبونەوەی ژیان، لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاگری نەورۆز كرایەوە، هاونیشتیمانیان بەهەڵپەركێ‌ و گۆرانی خۆشیەكانی خۆیانیان دەربڕیی.

بەڕێوبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە ئەمڕۆ لەگوندیی جەلیلە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ڕێکخست و تیایدا چەندین چالاکی هونەری و نەتەوەیی ئەنجامدرا.

ئەریوان سەلاح، بەڕێوەبەریی لاوانی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی: كردنەوەی ئاگریی نەورۆزی ئەمساڵ، هەرچەندە بەهۆی ناجێگیری كەشوهەواوە و نەمانتوانی ئەو فیستیڤاڵە گەورەی بەرنامەمان بۆ دانابوو ئەنجامی بدەین.

هەر لە مەراسیمەکەدا نوخشە ناسیح، قائیمقامی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وێرای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز وتی: هیوادارم ئەم جەژنە بێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەكان بەیەك دەست و بەیەك پەیام بكەونە خزمەت و خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتیمانیانی كوردستان بگەڕێننەوە.

ها-ع

Comments are closed.