ئاهەنگی نەورۆز لە قەڵادزێ بە دروشمی “نەورۆز سمبولی نەتەوایەتیمانە” بەڕێوەچوو

ڕۆژنیوز ـ قەڵادزێ

لە قەڵادزێ ھاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تری ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە چەند چالاکیەک بەڕێوە چوو ئێوارە لەگەڵ خۆر ئاوابوندا ئاگری نەورۆز کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەدرووشمی نەورۆز سمبوڵی نەتەوەیمانە و لە ژێر چاودێری و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ و ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لەگردی حوسنی ئاگری نەورۆز کرایەوە .

چالاکیەکە بەبەشداری گرووپی مۆسیقای چریکەی سنە و تیپی مۆسیقای داودە ، ڕێکخراوی ماڵێک بۆ لاوان بەریوەچوو تیایدا، بە چالاکی کەلەپوری و هەڵدانی ڕەشماڵ و دروستکردنی خواردنی کوردەواری نیمایشی کاری دەستی و هەڵکردنی ٢١مەشخەڵی ئاگر جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا.

 

ها-ع

Comments are closed.