نەورۆزی قەندیل هەرچوارپارچەی کوردستانی کۆکردووەتەوە

ڕۆژنیوز-قەندیل

هەزاران هاوڵاتی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتەوە ڕوویان لە قەندیل کردووە بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگی نەورۆز.

نەورۆزی قەندیل بووە بە سیمایەک لە یەکێتی کوردان، چیای قەندیل هەزاران کوردی لە ئامێزگرتووە، کە لە ڕێگای دوورەوە هاتوون بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز.

لەناو کەشوهەوای ساردی قەندیل، هەزاران کەس ئاگریان کردووەتەوە و بە دڵێکی گەرم و جۆش و خرۆشەوە، دروشمی “نەورۆز پیرۆزبێت” و ” بژی سەرۆک ئاپۆ” دەڵێنەوە.

لە ئێستاوە هاوڵاتییان بە ڕەشبەڵەک و هەڵپەڕکێ دڵ خۆشی خۆیان دەردەبڕن و تا بەرەبەیان، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ لەدەوری ئاگر و وتنەوەی دروشم، بەردەوامدەبن.

ها-ع

Comments are closed.