رۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی نەورۆزی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمساڵ لە ماتەمینی و هاودەنگیداین، بەڵام مەرج نییە لە بەرخۆداندا نەبین.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی زمانی تورکی و کوردی و زازاکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت، ئەمساڵ لە ماتەمینی و هاودەنگیداین، بەڵام مەرج نییە لە بەرخۆداندا نەبین.
دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدیرنە زیندانی کراوە، پیرۆزبایی نەورۆزی کرد و دەڵێت، ئێمە لە نەورۆزین، بە هیوای ئازادی و ئارامی، نەورۆز پیرۆز بێت.
ها-ع
Comments are closed.