لەگەڵ کردنەوەی ئاگری نەورۆز؛ هاوڵاتیان داوای ئاشتی و یەکڕیزی دەکەن

ڕۆژنیوز- سۆران

بەبەشداری سەدان کەس ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە یاریگای یانەی سۆران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

بەشداربوانی ئاهەنگەکە پیرۆزبایی بۆ تەواوی گەلی کورد دەنێرن و داواش لە هێزولایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکەن , کێشە و ئاریشەکانیان وەلا بنێن و نەورۆز بکەنە هەوێنی ئاشتی و برایەتی.

کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ بەبەشداری هونەرمەندی باکوری کوردستان ( دەلیل دیلانار و ئەلەند حازم و عارف چۆپان ) ئاهەنگی جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران مەشخەڵی ئاگری نەورۆزی هەڵکرد و لە پەیامێکدا داوای یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە کوردیەکانی کرد.

ڤینا فریاد، کچە گەنجێکی دانیشتووی سۆرانە و دەڵێت، داوا لە سەرجەم کوردەکانی دونیا دەکەم یەکگرتوو بن و چیتر ناو ماڵی خۆیان بە پەرتەوازەیی نەهێڵنەوە.

بەهەڵکردنی ئاگری نەورۆز و وتنی دەیان گۆرانی و ئاوازی کوردی و جۆش و خرۆشی هاوڵاتیان، کۆتایی بە مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆز هات.

ها-ع

Comments are closed.