قەندیل؛ سەدان مەشخەڵی ئاگر هەڵکران

ڕۆژنیوز ـ قەندیل

ئاگری نەورۆز لە چیای قەندیل کرایەوە و سەدان کچ و کوڕ بە هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگر بۆسەر چیای قەندیل ” بژی سەرۆک ئاپۆ” سەرکەوتن.

ئەمشەو بە بەشداری هەزارن کەس لە چیای قەندیل، بەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، ئاگر کرایەوە و سەدان کوڕ و کچ بە هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگر بۆسەر چیاکە سەرکەوتن.

بڕیارە سبەینێ ئاهەنگی نەورۆز لە بناری چیای قەندیل  ئەنجام بدرێت و لە ئێستاوە بەسەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکانی هەریمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان و ئەوروپاوە ڕویان لە چیای قەندیل کردووە.

ئاهەنگەکە لەلایەن شارەوانی بناری قەندیل ئامادەکاری بۆکراوە تیایدا جگە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی سیاسی، بەبەشداری چەندین هونەرمەندی هەرچوارپارچەی کوردستان ئاهەنگ ساز دەکرێت.

ها-ع

Comments are closed.