بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە جندرێس چەتەکان کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتیانی لە جندرێس لەسەر بانی ماڵەکانیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تەقەیان لێکراوە و بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هاوار نیوز لە زاری سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویانکردەوە، چەتەکانی ئەحراری شەرقیە بەهۆی ئەوەیژمارەیەک هاوڵاتی لەسەر بانی ماڵەکانیان ئاگری نەورۆزیان کردوەتەوە تەقەیان لە هاوڵاتیانی جندرێس کردووە لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

سەرچااوە خۆجێیەکان دەشڵێن، چەتەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە، کە لە شەقامی ١٦یەمینەوە ئاگری نەورۆزیان لە سەربانی ماڵەکەیان کردووەتەوە ناوی هاوڵاتییەکانیش بەم شێوەیە:

فەرحان عوسمان (٤٣) ساڵ

ئیسماعیل عوسمان (٣٨) ساڵ

محەمەد ئیسماعیل عوسمان (١٨) ساڵ

محەمەد عوسمان (٤٢) ساڵ

هەر ئەو سەرچاوانە دەڵێن بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەکە تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکارەکانیان ناکاتەوە، سەدان هاوڵاتی عەفرین لەبەردەم نەخۆشخانەی سەربازیی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی جندرێس کۆبوونەوە.

ها-ع

Comments are closed.