ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
قەسەدە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو نۆ شەڕڤانەی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر لە سنوری دهۆک کەوتنەخوار ئەنجام دەدەن و هاوبەشەکانیان لەشەری دژی تیرۆر ئامادەی مەراسیمەکە دەبن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تاییدا دەڵێت، هێزەکانمان لە ٢٢ی ئازاردا مەراسیمێکی ناوەندی و سەربازی بۆ بەخاکسپاردنی نۆ شەڕڤانی یەکەی دژەتیرۆر ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەکردووە مەراسیمەکە کاتژمێر ١١ لە حەسەکە دەستپێدەکات و شاندی فەرمی لە هەموو ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوبەشەکانیانیان لە شەڕی دژی تیرۆر بەشداری مەراسیمەکە دەبن.
قەسەدە داواکردووە “وەک وەفایەک بۆ منداڵانی گەلەکەمان کە بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە گیانی خۆیان بەختکردووە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە ڕۆحیەتێکی نەتەوەیی و یاخیبوون بەشداری مەراسیمی ماڵئاوایی شەهیدان بکەن”
لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣دا لە ڕوداویکی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە ناوچەی چەمانکێی شاری دهۆک بەهۆی خراپی کەش و هەواوە نۆ شەرڤان شەهید بوون، دواتر قەسەدە ناسنامەکەیان ئاشکرا کرد.
ها-ع
Comments are closed.