ناوەندى هەواڵەکان
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دەستگیرکردن پوتن چالاکە و کاری پێدەکەین، ئەگەر پوتن گەشت بۆ ١٣٠ وڵات بکات، کە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتییان کردوە دەستبەجێ دەستگیردەکرێت.
جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: دەزانم، کە بەرپرسانی ڕووسیا بڕیارەکەی دادگا ڕەتدەکەنەوە بەو پێیەی وڵاتەکەیان لە دەرەوەی یەکێتیەکەیە و ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی نەکردوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر پوتن گەشت بۆ ١٣٠ وڵات بکات، کە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتییان کردوە دەستبەجێ دەستگیردەکرێت.
جۆسێپ بۆرێل ئەوەشى خستەڕوو: بڕیارەکەی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دەستگیرکردن پوتن چالاکە و کاری پێدەکەین و بە گەشتکردنی بۆ ١٣٠ وڵات دەستگیردەکرێت.
ڕۆژى ١٧ ى ئەم مانگە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد و تۆمەتباری کرد بە بەرپرسیارێتی تاوانەکانی جەنگ.
جێگەى ئاماژەیە، دواى بڕیارەکەى دادگاى تاوانە نێودەوڵەتیەکان ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان هیچ مانایەکیان بۆ وڵاتەکەمان نییە.
ئ.م
Comments are closed.