هەزاران کەس لە قەندیل بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەتەوە

قەندیل

بەیانى ئەمڕۆ هەزاران کەس لە گۆڕەپانى ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل کۆبوونەتەوەو لەئێستاشدا پەیتا پەیتا هاوڵاتیان بۆ بەشداری لەو ئاهەنگە بەرەو قەندیل بڕێکەوتوون.

بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ ئاهەنگی پیرۆزکردنى نەورۆز لە قەندیل دەست پێ بکات، بۆ ئەو مەبەستە هەزاران کەس لە هەر چوار پارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵاتەوە ڕوویان لە گۆڕپانی ئاهەنگی نەورۆز کردوە.

لەو ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک هونەرمەندی ناسراوی کورد و گروپی میوزیک بە گۆرانی جەژنی نەورۆز پڕ خرۆشتر دەکەن.

Comments are closed.