سودانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلى کورد دەکات

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە هەرێمی كوردستان دەکەم، دەشڵێت، عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبوونی ئاشتی مەدەنی، ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەك، كە تێیدا، عێراقییەكان یەكێتی خۆیان بەهێز بكەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، بە جوانترین و گەشاوەترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان و گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتە جیاوازەكانەوە دەکەم.

ئاماژەى بەوەشکردووە، عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبوون و ڕەگ داكوتانی ئاشتی مەدەنی وەرچەرخانى ئابووری و كاركردن بۆ دەستپێكردنی بەرنامەی چاكسازیی گەورە، كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەشڵێت: ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەك، كە تێیدا، عێراقییەكان یەكێتی خۆیان و پەیوەندی ڕۆحی نێوانیان بەهێز بكەن، چونکە ڕابردوو و داهاتویان بە یەكەوە گرێدراوە.

سودانی لەكۆتایشدا دەڵێت، هەموو ساڵێك نەورۆز ئومێد بۆ ئەو كەسانە دەهێنێت، كە ئاهەنگ دەگێڕن، لەگەڵ ئەوەشدا بەهاكانی كار و نیشتمانپەروەری بەهێز دەكەن.

ه.ئ

Comments are closed.