لە بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێكرد

ناوەندی هەواڵەكان

پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، بەسەدان فەرمانبەر، كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقەوە هاتوون لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانیان دەستیپێكردووە و داوای زیاكردنی موچەكانیان دەكەن.

 پەیامنێری ڕۆژنیوز لە بەغدا ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا سەدان فەرمانبەر لە گۆڕەپانی دایك لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خۆپیشاندەرانە لە هەموو پارێزگارەكانی عێراقەوە هاتوون و داوای زیادكردنی مووچەكانیان دەكەن.

جێگای ئاماژەیە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق مامۆستایانى وانەبێژ و كارمەندانی گرێبەست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان بەشێوەى هەمەیشەی کرد.

ه.ئ

Comments are closed.