سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسى ئاو سەردانى ئەمریکا دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمارى عێراق بڵاویکردەوە، لەتیف ڕەشید ئەمڕۆ عێراقی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت و لەوێ بەشدارى لە کۆنفڕانسی ئاو دەکات، دەشڵێن، کۆنفرانسى ئاو لە ڕۆژانى ٢٢ و ٢٤ ى ئەم مانگە لە نیورۆک بەڕێوەدەچێت.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەتیف ڕەشید بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵاى وڵاتەکەمان ئەمڕۆ عێراقی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕ، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کارەکانی کۆنفڕانسی ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.

 لە کۆتاى ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، کارەکانی کۆنفڕانسی ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە ڕۆژانى ٢٢ و ٢٤ ى ئەم مانگە لە نیورۆک بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق بەهۆى ئەوەى لەلایەن دەوڵەتى تورک و رژێمى ئێرانەوە پشکى ئاوى پێویستى پێ نادرێت، هەندێک لە ناوچەکانى مەترسى وشکبونیان لەسەرە.

ئ.م

Comments are closed.