دکتۆر هێمن مەحموود دەڵێت: ژەهراویبوون بە ڤیتامین D ، حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام جددیە کاتێک ڕوودەدات، کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D لە جەستەتدا هەبێت، دەشڵێت: ژەهراویبوون بە ڤیتامین D بەزۆری بەهۆی ژەمە زۆرەکانی تەواوکەری ڤیتامین D دروست دەبێت نەک بەهۆی خۆراک یان بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر.
دکتۆر هێمن مەحموود، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى جومگە، ئێسک و ڕۆماتیزم، لە نوسینێکدا ئاماژە ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D دەکات، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ژەهراویبوون بە ڤیتامین D ، حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام جددیە کاتێک ڕوودەدات، کە بڕێکی زۆر ڤیتامین D لە جەستەتدا هەبێت.
بەهۆی چیەوە ڕوودەدات؟
ژەهراویبوونی ڤیتامین D بەزۆری بەهۆی ژەمە زۆرەکانی تەواوکەری ڤیتامین D دروست دەبێت نەک بەهۆی خۆراک یان بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر.
نیشانەکانی ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D چیە؟
دەرئەنجامی سەرەکی ژەهراویبوونی ڤیتامین D بریتیە لە کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالیسیۆم لە خوێندا، کە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە و لاوازی و زۆر میزکردن، هەروەها ژەهراویبوونی ڤیتامین D لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری ئێسک و دروستبوونی بەردی گورچیلە.
چارەسەری ژەهراوی بوون بە ڤیتامین D چیە ؟
چارەسەری بریتییە لە وەستاندنی وەرگرتنی ڤیتامین D و سنووردارکردنی ئەو خۆراکانەی کالسیۆمی زۆر تێدایە وەکو شیر و ماست و پەنیر. هەروەها لەوانەیە لە هەندێ حاڵەتدا پێویستکا بە موغەزی و هەندێ دەرمانی وەکو دەرمانە ستیرۆدیەکان.
بۆیە پێویستە پشکنینی ڕێژەی ڤایتەمین D لە خوێندا ئەنجامبدەی پێش بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکی ڤایتەمین D هەروەها لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگەدا بەکاری بێنی.
ئ.م
Comments are closed.