پەیامی گەل لە نەورۆزی قەندیلەوە

قەندیل

ئەمڕۆ هاوڵاتیان لە گۆڕەپانى نەورۆز لە قەندیلەوە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئۆجالان و گەریلاو سەرجەم گەلی کورد لە چوار بەشى کوردستان دەکەن.

لە پەیامەکانیاندا هاوڵاتیان سەرباری پیرۆزبایییەکانیان، ئاماژە بە گرنگی و بایەخی نەورۆزی قەندیل دەدەن بەراورد بە ئاهەنگەکانى نەورۆز لەناوچەکانی دیکە کە نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر دەبینن لە ساڵانى ڕابردوو دەڵێن: کەشوهەوا نەیتوانیوە کاریگەری بکاتە لەسەر جۆش و خرۆشی هاوڵاتیان بۆ بەشداری لە نەورۆزی قەندیل و لە هەر چوار پارچەى کوردستانەوە ئامادە بوون.

هەروەها هاوڵاتیان پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئۆجالان و خانەوادەی شەهیدان و گەریلاو بنەماڵەى “ژینا ئەمینى” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەکەن و هەموو کوردان لە هەر جێگەیەکى جیهان بن دەکەن.

 لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بەمەبەستى پیرۆزباییکردنی نەورۆزی ئەمساڵ هەزاران کەس ڕوویان لە قەندیل کرد.

هـ.ح

Comments are closed.