کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە نمە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵدایە و بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانیدا .

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی پاشنیوەڕۆدا نمە باران دەست پێدەکات و هەندێ کات و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت.

دەشڵێن، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانیدا .

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەى بەراورد بەئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.