لە دیالە بەڕێوەبەری پێشووی دیوانی وەقفى سوننى دەستگیركرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە هێزێكی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەڕێوبەری پێشووی دیوانی وەقفى سونى دەستگیریان كردوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: ئەو بەرپرسە بە چەندین تۆمەتی گەندەڵی تێوە گلاوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە هێزێكی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەعد كەمباش، بەڕێوبەری پێشووی دیوانی وەقفى سونى و دەستگیریان كرد .

لەوبارەوە عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فەیسبوکى خۆى نوسیوێتى: دوای ئەو دۆسێ گەندەڵیانەی، كە پێشكەشی دادگایان كردوە، کە دیارترینیان دۆسێیەى هۆتێل ڕامادایە لە هەولێر ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە ماڵەكەی خۆی بەڕێوبەری پێشووی دیوانی وەقفى سونى لە بەعقوبە دەستگیر كرد.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر چەند جارێك سەعد كەمباش، بەڕێوبەری پێشووی دیوانی وەقفى سونى بانگهێشتی دادگا كراوە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و سامانی گشتی وڵات.

هـ.ئ

Comments are closed.