هاوڵاتیان هیوای هێنانەدی ئاشتی دەخوازن لە ساڵی نوێی كوردییدا

هەڵەبجە

هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە جلوبەرگی كوردیی خۆیان ڕازاندەوە و بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا كرد و لەگەڵ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، هیوادارن ساڵی نوێی كوردی ئاشتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

لە پارێزگای هەڵەبجە بە بەشداری هەزاران كەس ئاگری نەورۆز كرایەوە و جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی پیرۆرز كرا.

لەندی كامەران
لەندی كامەران

لەندی كامەران، هاوڵاتییەكی پارێزگای هەڵەبجەیە بە ڕۆژنیوزی وت: پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بۆ هەموو كوردێك لەهەر چوار بەشی كوردستان دەنێرم، هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ پڕخۆشی بێت كۆتایی هێنانی ناخۆشییەكان بێت لەسەر میللەتی كورد، نەورۆز جەژنێكی نەتەوەیی كۆنی كوردە هیوادارم هەموو ساڵێك بەمجۆرە و بەخۆشیەوە ئەو جەژنە بەرز ڕابگیرێت.

ئانیا بێستون
ئانیا بێستون

ئانیا بێستون، بەجلی كوردییەوە بەشداری لەئاهەنگی نەورۆزی لە پارێزگای هەڵەبجە كردووە و دەڵێت: نەورۆز جەژنێكی نەتەوەیی كوردە ئەم جەژنە پیرۆزە لەهەموو گەلی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، زۆر خۆشحاڵم دەبم كوردان بە جلی كوردییەوە هاتونەتە دەرەوە ئاهەنگ بۆ ئەم ڕۆژە جوانە دەگێڕن.

هەورامان هەڵەبجەیی
هەورامان هەڵەبجەیی

هەورامان هەڵەبجەیی، هاوڵاتییەكی دیكەیە و باس لەوە دەکات، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كورد دەكەم و بە پێویستی دەزانێت، هەموو تاكێكی كورد جەژنی نەورۆز بە بەرز و پیرۆز ڕابگرێت.

زانیار محەمەد
زانیار محەمەد

زانیار محەمەد، هاوڵاتیەكی دیكەیە و بەجلی كوردییەوە بەشداری لە ئاهەنگ و خۆشی جەژنی نەورۆزدا كردووە و بۆ ڕۆژنیوز وتی: هیوادارم جەژنی نەورۆز بێتە جەژنی ئاشتەوایی بۆ هەموولایەك كۆتایی هێنان بێت بەناخۆشییەكان لەتەواوی كوردستان.

س.س

Comments are closed.