چوار قوربانییەكەی جەندرێس بە ڕێپێوانێك بەخاكسپێردران

تەرمی چوار شەهیدەكەی شەوی ڕابردووی ناوچەی جەندرێسی عەفرین لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە ڕێپێوانی جەماوەرى و هەڵكردنی مەشخەڵ بەخاكسپێردران.

شەوی ڕابردوو، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتیانی لە جەندرێسی سنوری عەفرین، لەسەربانی ماڵەکانیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تەقەیان لێکراوە و بەوهۆیەوە چوار کەس شەهیدبوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو چوار شەهیدە لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەكە بە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگرین و ڕێپێوان بەرەو گۆڕستانی جندرێس بەڕێكران و بەخاكسپێردران.

فەرحان عوسمان (٤٣) ساڵ و ئیسماعیل عوسمان (٣٨) ساڵ و محەمەد ئیسماعیل عوسمان (١٨) ساڵ و محەمەد عوسمان (٤٢) ساڵ، ئەو چوار هاوڵاتییەبوون، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەتەكانی دەوڵەتی توركەوە شەهید كران.

س.س

Comments are closed.