لە ئانتالیا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتى دەستگیرکران

لە میانی ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوکردنی سیاسی، کە لە ئانتالیا بەڕێوەچوو ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتى لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکران.

ئاژانسى فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاو و قڕکردنی سیاسیدا، کە داواکاری گشتیی کۆماریی ئانتالیا دەستیپێکردووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیسى دەوڵەتى تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەکى زۆر لە ماڵان.

ئاماژەبەوەشکراوە، بۆ تۆمەتى پارە کۆکردنەوە بۆ ئەو زیندانیانەی بەهۆی ئەندامبوون لە رێکخراوە چەپەکان زیندانیکراون بڕیار بۆ دەستگیرکردنی ٢١ کەس دەرچووە.

لە کۆتاى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە میانەى هەڵکوتانە سەر ماڵان لەلایەن پۆلیسى تورکەوە، ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى دەستگیرکراون.

ئ.م

Comments are closed.