هونەرمەند فرمێسک لە قەندیلەوە پەیام بۆ داگیرکەران دەنێرێت

قەندیل

لە نەورۆزی قەندیلەوە، ژنە هونەرمەندی کورد فرمێسک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، هیچ داگیرکەرێک ناتوانێت ستەممان لێ بکات.

وەکوو ساڵانی دیکە، ئەمساڵیش گەلی کورد بە جۆشەوە هەزاران هاوڵاتی ڕویان کردووەتە نەورۆزی قەندیل، هونەرمەندان لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارن، ژنە هونەرمەندی کورد، فرمێسک، یەکێکە لە هونەرمەندانی بەشداربوی ئاهەنگی قەندیل، پەیام بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەنێرێت و دروشمى بژی ژن دەڵێتەوە.

 ژنە هونەرمەند فرمێسک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز وتی: جەژنی هێماو نەتەوەی گەلی کورد پیرۆزبێت، نەورۆز جەژنی گەلی کوردە، دژی هەرچی فاشیست و داگیرکەرانی وڵاتەکەمانە، ئەمساڵ شۆڕشی ژن لە ڕۆژهەڵات سەریهەڵدا.

 ‏لە درێژەی لێدونەکەی فرمێسک ئاماژەی زیاتری بە شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی کرد و ڕایگەیاند: ئەم شۆڕشە بە هیچ فاشیست و ڕژێمێک سەرکوت ناکرێت، ئەم سەرهەڵدانە لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا دەستی پێکرد.

لە کۆتاى قسەکانیدا هونەرمەند فرمێسک وتى: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە داگیرکەران نادەین، لە سەر خاکەکەی خۆمان زووڵمان لێ بکات، بژی ژن، بژی ئازادی.

هـ.ح

Comments are closed.