كۆبوونەوەى سودانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتى تورک دەستیپێكرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە توركیا، بڕیارە شاندەكەی عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە توركیا بمێننەوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببنەوە و سەبارەت دۆسێیەى ئاو، ئابوری و ئەمنی گفتوگۆ بكەن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵا و بە سەردانێكی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتە توركیا.

ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵاى توركیا کۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی كۆمەڵێك بابەت دەکەن، لەوانەش دۆسێیەى ئاو، ئابووری و ئەمنی.

جێگەى ئاماژەیە، دەوڵەتى تورک نزیكەى لە ٧٠%پشكی ئاوی عێراقی لە ڕووباری دیجلە و فورات بڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی مەترسییەكانی وشكەساڵی و بەبیابان بوونی بەشێكی زۆر لە خاكی عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.