ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، بەبێ پێداچونەوە بەدۆسێیەى دامەزراندن بودجەی ساڵ ٢٠٢٣ تێناپەڕێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بودجە بەدەست كۆمەڵێك كێشەوە دەناڵێنێت، دەشڵێت، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی ئەو كێشانە لەبەردەم شەقامی عێراقیدا ڕووبەڕووی ڕۆژانی سەخت دەبینەوە.
مەهدیە لامی، ئەندامی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەبێ پێداچونەوە بەدۆسێیەى دامەزراندن بودجەی ساڵ ٢٠٢٣ تێناپەڕێت و دوای ئەوەی بودجە گەیشتە پەرلەمان، دەستبەجێ سەرجەم لیژنەكانی پەرلەمان هەریەكەیان بەپێی تایبەتمەندی خۆی كۆبونەوە ئەنجامدەدات، بەمەبەستی تێپەڕاندنی بودجە بەشێوەیەكی خێراتر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بودجە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و كێشە دەبێتەوە و تێ ناپەڕێت تا چارەسەر نەکرێت و دوای ئەوەی گرێبەستی گەشەپێدانی پارێزگاكان دەخرێتە ناو یاساكەوە، كە ژمارەیان (١٠٥٧) گرێبەستە و هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ، كە ژمارەیان زیاتر لە ٣٥ هەزارە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی ئەم كێشانە لە بودجەی ٢٠٢٣دا، لەبەردەم شەقامی عێراقیدا ڕووبەڕووی ڕۆژانی سەخت دەبینەوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەم ئەو توێژانە لەبەرچاو بگرن.
جێگەى ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی تەواو كرد و ناردی بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات و دواتر دەنگی لەسەر بدات.
هـ.ئ
Comments are closed.