ڕووسیا لە مانگى ڕابردوودا گەورەترین دابینکەری نەوتی چین بووە

چین بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕووسیا بووە گەورەترین دابینکەری نەوت بۆ وڵاتەکەمان، دەشڵێن، هاوردەکردنی نەوتی خاو لە سعودیەوە بە بەراورد بە مانگی یەک بە ڕێژەی لە ٢٩% دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە مانگی حوزەیرانەوە.

بەپێی داتاکانی گومرگی چین، ئەو وڵاتە لە مانگی شوباتدا حەوت ملیۆن و ٦٩٠ هەزار تۆن نەوتی خاوی لە ڕووسیا هاوردە کردووە، کە دەکاتە بەرامبەر دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەبەوەشکراوە، هاوردەکردنی نەوتی خاو لە سعودیەوە بە بەراورد بە مانگی یەک بە ڕێژەی لە ٢٩% دابەزیوە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە مانگی حوزەیرانەوە.

جێگەى ئاماژەیە، سەرۆكی چین ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوو لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا گەیشتە مۆسكۆ و بڕیارە تا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕووسیا بمێنێتەوە و ئەمڕۆش ١٠ ڕێککەوتن لەنێوان هەردولا لەبوارى ئابورى، ئەمنى واژۆ بکەن.

ئ.م

Comments are closed.