بافڵ تاڵەبانی لە نەورۆزی ئامەد پەیامێكی پێشكەش كرد

سەرۆكی یەنەكە لە نەورۆزی ئامەد لە بەردەم ملیۆنێك كەسدا پەیامێكی تۆماركراوی پێشكەش كرد و داوای لە وڵاتانی دەوروبەر كرد سەركردەكانی كورد ئازاد بكەن و جەختی كردەوە، بە پشتیوانی گەلی كورد فشار لە هەموو حزبەكان دەكەن، كە بەرژەوەندی گەل پێش بەرژەوەندی خۆیان بخەن.

ئه‌مڕۆ، پەیامێكی تۆماركراوی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەكە له‌به‌رده‌م ملیۆنێك كەسدا لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان پێشكەش كرا.

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەنەكە وتی: خوشك و برایانی ئەزیز نەورۆزتان پیرۆزبێت، ئەم ساڵ ئەو ساڵەیە، كە هەموو كوردەكان بە یەكەوە ئیش دەكەن، هەموو كێشەكانمان بەلاوە دەنێین، بەیەكەوە بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان خەبات دەكەین.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: داوا لە هەموو وڵاتەكانی دەوروبەرمان دەكەم، كە سیاسەتمەدارەكانمان ئازاد بكەن، هەموو سەركردەكانمان ئازاد بكەن، ڕێگە بدرێت خەڵك سەردانیان بكات، پارێزەر و دكتۆر بیانبینن،

هەروەها پەیامێكی ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەكە كرد و وتی: دڵمان لای ئەو خانەوادانەیە، كە بە هۆی بومەلەرزە ئەو هەموو كەسوكارەیان لەدەستدا.

لە كۆتایی قسەكانیدا وتیشی: بە پشتیوانی هەموتان فشار لە هەموو حزبەكان دەكەین، كە بەرژەوەندی گەلەكەمان پێش بەرژەوەندی خۆیان بخەن، بژی كورد و كوردستان، كوردستان یان نەمان.

س.س

Comments are closed.