وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاند، بهمزووانه كۆمپانیاكانی تاران و مۆسکۆ دهتوانن ههژماری بانكی بكهنهوه بۆ سیستهمی پارهدان بهبێ سوود وهرگرتن له سیستهمی سویفت، دەشڵێت: مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات فراوانتر دەکەین.
ئیحسان خاندوزی، وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: سیستەمی پارەدانی بانکی لە ئێران و رووسیا لە ئێستاوە بەیەکەوە گرێدراون و بەمزووانە بانکەکان دەتوانن هەژمار بۆ کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات بکەنەوە و بەبێ سوود وەرگرتن لە سیستەمی سویفت پارە بدەن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان فراوانتر دەکەین.
ئیحسان خاندوزی وتیشى، ئێمە دەتوانین پلاتفۆرمە بانکیەکانمان یەکبخەین بۆ پێدانی پارە، بەبێ ئەوەی پێویست بکات سویفت یان سیستەمی بانکی دیکە بۆ گواستنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی پارە بەکاربهێنین.
ئ.م
Comments are closed.