بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز لە قەندیل کۆتاییهات

ڕۆژنیوز- قەندیل

بە بەشداریی دەیان هەزار کەس لە قەندیل، ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتاییهات، لە درێژەی ئاهەنگەکەدا گرووپی ئاوازی چیا و چەندین هونەرمەند و گرووپی هونەری ناودار جۆش و خرۆشیان داب ە ئاهەنگەکە.

كاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاهەنگی پیرۆزكردنی نەورۆز لە قەندیل دەستی پێكرد و دواتر لەلایەن كەس و كاری شەهیدانەوە ئاگری نەورۆز كرایەوە و ئاهەنگەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبوو.

لە ناو ئاهەنگەکەدا پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن مام فارسەوە پێشکەشکرا و وێڕای پیرۆزبایی نەورۆز جەختی لە یەکێتی کوردان و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کردەوە، گرووپی ئاوازی چیا چەندین گۆرانی شۆڕشگێڕی پێشکەشکران و پێشوازییەکی گەورەیان لێکرا.

دواتر لەلایەن هەریەک لە گرووپی شەهید سەرحەد، گروپی موزیكی مەخمور، چەند گۆرانی و پارچە میوزیکێک پێشکەشکران.

لەدرێژەی ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان، لوقمان سەلیم، فرمێسك، عادل هەورامی و ژینا سەقزی هاتنە سەر ستەیج و جۆش و خرۆشێکی تایبەتیان داب ە ئاهەنگەکە.

لەکۆتاییشدا بە گۆرانی شاد لەلایەن هونەرمەند ئەحمەد سەنگاوی و بە ڕەشبەڵەک و هەڵپەڕکێ کۆتایی بە ئاهەنگە هات.

ها- ع

Comments are closed.