هاوپەیمانی رەنج و ئازادی سبەی بڕیارەکەی بە فەرمی ڕادەگەیەنێت

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵ

هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، کە لە هەدەپە و ژامرەیەک پارتی سیاسی کوردی و تورکی پێکهاتووە سبەی لە ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ١٤ی ئایار بە فەرمی ڕادەگەیەنێت.

هەرچەندە پیشتر بریاربوو بە کاندیدی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بکات، بەڵام لە دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات هەدەپە و هاوپەیمانەکانی بریاریاندا لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە پێداچونەوە بە بڕیارەکەیاندا بکەن.

بریارە سبەینێ هاوپەیمانیتییەکە کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار ڕابگەیەنیت، هەرجەندە دوینێ کەماڵ کڵچدار ئۆغلو سەردانی هەدەپەی کرد، بەڵام پێشتر هەدەپە ڕایگەیاندبو پشتیوانیکردنی هەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار مەرجیان ئەو ١١ خاڵەیە کە پێستر ئاسکرایان کردبووە.

بە گوێرەی سەرجەم راپرسییەکان لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا دەنگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەنگی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ سەرخستنی هەر کاندیدێک لە نیوان کاندیدی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا.

هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی پیکهاتووە لە هەریەکە لە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP)، پارتی بزووتنەوەی کرێکارانی هاوپەیمانی (EHP)، پارتی کرێکاران (EMEP)، فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سۆسیالیستی (SMF)، پارتی کرێکارانی تورکیا (TIP) و پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (TOP).

ها-ع

 

Comments are closed.