سەرۆکی ڕووسیا  ڕێککەوتنێکی گەورەی لەگەڵ چین ڕاگەیاند

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ڕووسیا، دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ هاوتا چینیەکەی، ڕایگەیاند، پەکین و مۆسکۆ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر پرۆژەی بۆری غازی (هێزی سیبیریا 2)، کە سیبیریا بە باکووری ڕۆژئاوای چینەوە دەبەستێتەوە.

ڤلادیمێر پوتین، دوای سەردانەکەی شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆشکی کرێملین وتی: هەموو ڕێککەوتنەکان ئەنجامدراون، ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ کەوتنەکاری پڕۆژەکە، ٥٠ ملیار مەتر سێجا غاز بە بۆری تێدەپەڕێت، کە ئامانج لێی زیادکردنی گەیاندنی ڕوسیایە بۆ چین بە شێوەیەکی بەرچاو.

مۆسکۆ ساڵانێک لەمەوبەر بیرۆکەکەی خستبووە ڕوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئێستدا ڕووسیا ڕووی لە چین کردووە بۆ ئەوەی جێگەی ئەوروپا وەک کڕیارێکی سەرەکی غاز بگرێتەوە، کاریگەرییەکی زۆری بەدەستهێناوە.

پوتین باسیلەوەشکرد: من دڵنیام هاوکارییە فرەلایەنەکانمان بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن بۆ بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵاتەکەمان .

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا لە ئێستاوە لە ڕێگەی بۆری “هێزی سیبیریا”ەوە بە ڕێکەوتنێکی ٣٠ ساڵە، بە بەهای ٤٠٠ ملیار دۆلار، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە، غاز بۆ چین دابین دەکات، ئەم بۆرییە نزیکەی ٣ هەزار کم درێژ دەبێتەوە.

هەناردەی غازی ڕووسیا بۆ چین هێشتا بەشێکی کەمی ئەو ١٧٧ ملیار مەتر سێجایە پێکدەهێنێت کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ ڕووسیا هەناردەی ئەوروپای کردووە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکراین لە شوباتی ٢٠٢٢، بڕی هەناردەکراوی غاز بۆ ئەوروپا بۆ نزیکەی ٦٢ ملیار مەتر سێجا کەم بووەتەوە، ئەمرۆش سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تا ساڵی ٢٠٣٠ غاز لە ٩٨ ملیار مەتر سێجا کەمتر نانێرێت بۆ چین.

ها-ع

 

Comments are closed.