بافڵ تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان ئیدانە دەكەین
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی یەنەکە لەبارەی شەهیدکردنی چوار کەس لەسەر کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە رایگەیاند، بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس ئیدانە دەكەین.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان – یەنەکە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.
سەرۆکی یەنەکە دەشڵێت: ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
ها- ع
Comments are closed.