ئیسرائیل بۆردومانى دوو فڕۆکەخانەى سوریاى کرد

وەزارەتى بەرگرى سوریا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمرۆ ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و فڕۆکەخانەی سەربازی نیراب-ى بۆردومانکرد، دەشڵێن، زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیانى ماددى هەبووە.

وەزارەتی بەرگری سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانى ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و فڕۆکەخانەی سەربازی نیراب-یان بۆردومانکردووە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشى فڕۆکە جەنگیەکانى ئیسرائیل بۆسەر ئەو دوو فڕۆکەخانەى وڵاتەکەمان زیانى گیانى نەبووە، بەڵام زیانى ماددى بەدواى خۆیدا هێناوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا ئیسرائیل چەندین ناوچەى جیاوازى سوریاى بۆردومان کرد، کە لەناویاندا فرۆکەخانەى حەلەب هەبووە.

ئ.م

Comments are closed.