خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی٢٠٢٢دا ترلیۆنێک و ١٧ ملیار دۆلار بووە

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١.١٧ تریلیۆن دۆلار و ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ خەرجی بەرگریی زیادی کردووە.

بەپێی راپۆرتی ساڵانە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ بڵاوکراوەتەوە، خەرجی بەرگریی ناتۆ لە ساڵی ٢٠٢١دا ١.٢٥ تریلیۆن دۆلار بووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١.١٧ تریلیۆن دۆلار.

هەریەک لە یۆنان، ئەمریکا، لیتوانیا، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئیستۆنیا و لیتوانیا، لانیکەم لە ٢%ى بەرهەمی ناوخۆیی خۆیان بۆ خەرجییەکانی بەرگریی تەرخان کردووە.

یۆنان لە ٣.٥٤٪ و ئەمریکا لە ٣.٤٦٪ و لیتوانیا لە ٢.٤٧٪ی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ خەرجییەکانی بەرگریی خەرجکردووە، تورکیا خەرجییەکانی لە ١.٣٧٪ بووە.

ئەمریکا ڕیزبەندی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ڕووی بەهای خەرجییەکانی بەرگریی لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا کە ٨٢١ ملیار دۆلار بووە، بەریتانیا بە ٦٧.٧ ملیار دۆلار لە ڕیزبەندی دووەم و ئەڵمانیا بە ٦٠.٩ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەم دێت.

س.س

Comments are closed.