ئاهەنگی نەورۆز لە هەریەکە لە ئەڵمانیا، ئوسترالیا و ئیتالیا بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی دوێنێ یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کوردی سەدان کوردی دانیشتوی ئەڵمانیا لە هەریەکە لە شارەکانی هێلبرۆن کیل و بیلیفێڵد ئاگری نەورۆزیان کردەوە و نەورۆزی جەژنی نەتەوەیی کوردیان پیرۆز کرد هەروەها لە هەریەکە لە شارەکانی ئینسبروک -ی ئوسترالیا و پارمای ئیتاڵیا ئاهەنگی نەورۆز بەرز ڕاگیرا .

دوێنێ لە شاری هێلبرۆن-ى ئەڵمانیا بە سەدان کورد بەشداریان لە ئاهەنگی نەورۆز کرد و سەرەتای دەستپێکی ئاهەنگەکە بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە کرایەوە و دواتر وتاری پەرلەمانتاری HDP سیبەل ییگیت ئالپ خوێنرایەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکرد: خوێنی سەدان شەهید گڕی ئاگری نەورۆزی گەشترکردووە و لە هەموو جیهان و  کورد بە بەرخودان هاوار بۆ ئازادی دەکات.

دواتر هونەرمەندانی میلی بەگۆرانی وتن هەڵپەرکێ و ئاهەنگی نەورۆزیان گەرموگورتر کرد.

هەروەها، لە هەریەکە لە شارەکانی کیل و بیلیفێڵد بەهەمان شێوە بە دروشمەکانی ( بژی سەرۆک ئاپۆ – بژی نەورۆز – ژن یان ئازادی ) ئاهەنگی نەورۆز بەرز ڕاگیرا.

هەر هەمان ڕۆژ لە پارما، لە ئیتالیا ئاهەنگی نەورۆز بەشێوەیەکی سەرکەتوو بەڕێوەچوو، کە ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمیتەی کوردی و تۆڕی پشتیوانی سەرچاوەی کوردستان ڕێکخرابوو و تێیدا واتای نەورۆز بە هەردوو زمانی ئیتالى و کوردی خوێنرایەوە و دواتر بە دروشمی بژی نەورۆز ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

هەر دوێنێ لە شاری ئینسبروکی ئوسرالیاش بەهەمان شێوە ئاهەنگی نەورۆز بەرز ڕاگیرا لە ژێرناوی تێکۆشانی شۆڕش و یەکبوون ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێکرد، کە چەندین کورد لە دانیشتوانی ئوسترالیا بەشداریان تێدا کرد .

ب.ئ

Comments are closed.