ئوردن باڵیۆزی ئیسرائیل لە وڵاتەكەی دەردەكات

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئوردن داوای لە حكومەتتى وڵاتەکەى كرد، كە باڵیۆزی ئیسرائیل لە عەمان دەربكات، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، كە وەزیری دارایی ئیسرائیل نەخشەی ئیسرائیلی بەكارهێناوە، كە تیایدا سنوورەكانی ئوردن و ناوچە داگیركراوەكانی فەلەستین لەخۆدەگرێت.

ئەحمەد سەفادی، سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن لە میانی دانیشتنێكی پەرلەماندا ڕایگەیاند، لە پەرلەمانەوە داوا لە حكومەت دەكەین، ڕێوشوێنی كاریگەر بگرێتەبەر و باڵیۆزی ئیسرائیل لە عەمانی پایتەختی وڵاتەكەمان دەربكات.

وتیشى: ئەم داواكارییەش لەدوای ئەوە دێت، كە وەزیری دارایی ئیسرائیل نەخشەیەكی بەكارهێناوە، كە سنوورەكانی ئوردن و خاكی داگیركراوی فەلەستین وەكو خاكی ئیسرائیل نیشان دەدات.

سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن دەشڵێت، ئەمە شتێكە، كە قبوڵ ناكرێت و پێشێلكردنی پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیلە، كە لە ساڵی ١٩٩٤ واژۆ كراوە، هەروەها پێشێلكردنی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانە.

جێگای ئاماژەیە، ئیسرائیل سنوری لەگەڵ هەریەك لە میسر و ئوردن و فەڵەستین هەیە، بەشێك لەخاكی فەڵەستین و بەشێكی دیكە لەناوچە سنورییەكانی ئوردن بەخاكی خۆی دەزانێت.

هـ.ئ

Comments are closed.