دادگای دەستوری داوای هەدەپەی بۆ دواخستنی دۆزی دژ بە هەدەپە ڕەتکردەوە

دادگای دەستووری دەوڵەتى تورک داوای هەدەپەی بۆ دواخستنی، دۆزی داخستنی هەدەپە بۆ دوای هەڵبژرادن ڕەتکردەوە.

هەدەپە لە ١٥ی ئازاردا سەردانی دادگای دەستووریی کرد و ڕایگەیاند، ئەستەمە بەهۆی بومەلەرزەکەوە بتوانن پارێزگاریی زارەکی لە خۆیان بکەن و بەهۆی کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردن داوایکردبوو، دانیشتن لەسەر دۆزی داخستنی دوابخرێت، بەڵام دادگای دەستووریی تورکیا داواکارییەکەی هەدەپەی بۆ دواخستنی دۆزەکە ڕەتکردەوە.

سەرحەد ئەرەن، جێگری هاوسەرۆکانی کۆمسیۆنی یاسا و مافەکان لە هەدەپە ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای دەستووری لە دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی حزبەکەیاندا هەڵدەسەنگێنن و دواتر هەڵوێستی خۆیان لەسەر پاراستنی زارەکی و دۆزەکە ڕادەگەیەنن.

س.س

Comments are closed.