دادگای فیدراڵی سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی ره‌تكرده‌وه‌

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی كوردستان ڕه‌تكرده‌وه‌.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی مستەفا سەنەدی رەتکردووەتەوە کە داوایکردبوو ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم رابگرێت.

رۆژی ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا ٤٠٠ ملیار دینار بە شێوەی قەرز لە بانکی بازرگانی بداتە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هه‌مان رۆژ مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ سکاڵایەکی لە دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.

مستەفا جەبار سەنەد مەریانی، لە ساڵی 2021 ەوە وەك سەربەخۆ بووە پەرلەمانتاری عێراق، پێشتر و لە 25ی كانوونی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی ئەم پەرلەمانتارە، بڕیاری ناردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن حكومەتی پێشوو دەرچوو بوو.

ها – ع

Comments are closed.