لە سۆران بەهۆی شۆرتى کارەباوە چەند ماڵێک سوتان و قوربانی هەیە

ناوەندی هەواڵەکان:
ئێوارەى ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شارۆچکەى سۆران بەهۆی شۆرتى کارەباوە ژمارەیەک ماڵ گڕیانگرتووەو سێ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئێوارەى ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری لە شارۆچکەى سۆران  بەهۆی شۆرتى کارەباوە لە ماڵێکدا چوار ماڵ گڕیان گرتووە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون کە دوانیان منداڵن.
 تەقینەوەکە ئاگرەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە و بەهۆی شۆرتى کارەبا و گڕگرتنی بەرمیلی نەوتەوە بووە لە یەکێک لە ماڵەکانداو دواتر تەشەنەى کردوە بۆ ماڵە دراوسێکانی دیکەی ئەو ماڵە.

تائێستا زانیاری ورد لەبارەى هۆکاری راستەقینەى ئاگرەکەو ژمارەى زیانەکان نەزانراوە، تەنیا دەوترێت بەهۆی  شۆرتى کارەباوە بووەو سێ کەسیش بریندار بوون.

 

Comments are closed.