وادەی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان:

نوسینگەى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق‌و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان كراوەو واده‌ى هه‌ڵبژاردنیش دیاریكراوه‌.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراقدا هاتووە: محەممەد حەلبوسی سەرۆکی په‌رله‌مان‌و دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق‌و دادوەر عەباس فەرحان فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، تاوتوێی یاسای هەڵبژاردن‌و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، کە بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژەى بەوەشکراوە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه‌ له‌باره‌ی ئەو پێداویستیانەى کە پێویستن بۆ کۆمسیۆن تاوه‌كو دەستەبەربکرێن‌و بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
حه‌لبوسی جه‌ختیكرده‌وه‌، په‌رله‌مان پشتیوانیی تەواو لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیی‌و تەواوکردنی پێویستی دەستوریی‌و یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان له‌عێراق.

Comments are closed.